رووداوێكی ناخۆش له‌ قه‌زای خه‌بات رووده‌دات

خواكوڕك

له‌قه‌زای خه‌باتی سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێر 4 ئه‌ندامی یه‌ك خێزان گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن كه‌ له‌ پیاوێك و دوو هاوژینی و كچێك پێكهاتوون.

به‌پێ ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست خواكوڕك كه‌وتوون، شه‌وی دوێنێ به‌هۆی ماتۆڕی كاره‌باوه‌ دوكه‌ڵی ره‌ش دزه‌ ده‌كاته‌ نێو یه‌كێك له‌ ماڵه‌كان و دواتر به‌هۆی دوكه‌ڵێ په‌نگ خواردوو 4 ئه‌ندامی یه‌ك خێزان گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.

Back to top button