سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

 

به‌ بۆنه‌ی ساڵڕۆژی بۆدوومانكردنی گوندی سۆریای سنوری دهۆك كه‌ دانیشتوانه‌كه‌ی هاوڵاتی مه‌سیحی و كلدان بوون سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌و له‌ په‌یامه‌كه‌یدا جه‌خت له‌ پێكه‌وه‌ ژیانی نه‌ته‌وه‌ی و ئاینی له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه‌.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕؤ له‌ په‌یامه‌كه‌یدا كه‌ به‌ بۆنه‌ی كۆمه‌لكوژی گوندی سۆریا بڵاوی كرده‌ ده‌ڵێت: رژێمی به‌عسی گۆڕ به‌ گۆڕ له‌ شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو تاوانێكی گه‌وره‌ی له‌ گوندی سۆریای سه‌ به‌ پارێزگای دهۆك ئه‌نجامدا كه‌ لە ئاکامدا دەیان هاووڵاتی سڤیلی مەسیحی کلدانی ئاشوری سریانی و موسڵمان بوونە قوربانی”.

هه‌روه‌ها سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان له‌ په‌یامه‌كه‌یدا ئەم تاوانە قێزەوەنە سەرکۆنە دەکات و، داکۆکی لە چەسپاندنی بەهاكانی پێکەوە ژیانی نەتەوەیی و ئاینی لە ھەرێمی کوردستان دەکات لە پێناو دادپەروەری و یەکسانیی گشت هاووڵاتیان.

Back to top button