سبه‌ی ژماره‌یه‌ك لێژنه سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن
به برڕیاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم چه‌ند لێژنه‌یه‌ك له هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و گفتوگۆ له باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌ن، بڕیاره سبه‌ی لێژنه‌كان بگه‌نه به‌غدای پایته‌ختی عێراق.
له‌و باریه‌وه شیروان دووبەردانی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی رایگه‌یاندووه، ” چه‌ند لێژنه‌یه‌ك له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هرێم راسپێردراون ده‌ست به گفتوگۆ بكه‌ن له‌گه‌ڵ به‌غدا و ئەو لیژنانە هەریەكەیان پسپۆڕی جیای هەیە و پرسەكانی نەوت، بودجە، سەرژمێری، ماددەی 140 گفتوگۆ دەكەن”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی گوتیشی: هه‌ریه‌ك له لێژنه‌كان چه‌ند رۆژێك ده‌مێنێنته‌وه له به‌غدا و به تـهواوێتی گفتوگۆ له باره‌ی سه‌رجه‌م كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم وبه‌غدا ده‌كه‌ن، ئامانجەكەش ئەوەیە كێشەكان بە تەواوەتی چارەسەر بكەن بۆیه پێشبینی ده‌كه‌ین چه‌ند رۆژێك له به‌غدا بمێننه‌وه “.