مه‌سرور بارزانی بۆ لێژنه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی داهات: پێویسته هاوسه‌نگی هه‌بێت له نێوان داهاتوو خه‌رجیه‌كان و له خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بێت
به‌مه‌به‌ستی ئاگادار بوون له چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی لێژنه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی داهاتی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی داهات كۆبوویه‌وه و له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه رایگه‌یاند پێوسته خه‌رجیه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بێت.
ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رایگه‌یاندووه سەرۆکی حکومەت له‌گه‌ڵ ڵێژنه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی داهات كۆبووه‌ته‌وه له كۆبوونه‌وه‌كه ئاماژەی بەوە کرد كه : پێویستە حکومەت کار لە سەر ئەوە بکات هاوسەنگی هەبێت لەنێوان داهات و خەرجییەکان بە شێوەیەک لە خزمەتی بەرژەوەندی گشتی و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بێت”.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی حكومه‌ت به لێژنه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی داهاتی راگه‌یاندووه”دەبێت دادپەروەری لە خەرجکردنی داهات بۆ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان هەبێت و کار و ئەرکی ئێمەش بەرگریکردنە لە مافی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان”.
به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه په‌یوه‌ست بووه به گفتوكۆكردن له باره‌ی رێككاره‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی داهاته‌كان و رێکخستنەوەی باج و گومرگەکان و کاراکردنی سیستەمی بانکی لە هەرێمی کوردستان، هه‌روه‌ها سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان جەختی لەسەر دابینکردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتیان کردەوە پێش هاتنی وەرزی زستان.