پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران دابه‌شده‌كرێت
دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق بریاریدا كه پارهیگهنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2019 خه‌رج بكات، به‌ڵام تا ئێستا ته‌نها چه‌كی بانكی ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان كردووه نه‌ك پاره، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی بارزگانی و پیشه‌سازی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت دابه‌شكردنی پاره ده‌كه‌وێته هه‌فته‌ی داهاتوو.
فەتحی محەممەد، گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان رایگه‌یاندووه ” به‌هۆی ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق به شێوه‌ی چه‌ك پاره‌ی ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستانكردووه، بۆ گۆرینه‌وه‌ی چەك بۆ پارە كاتی پێویستە، بۆیه نه‌توانرا له‌م هه‌فته‌یه پاره‌كه به‌سه‌ر جوتیاران دابه‌ش بكرێت، به دڵنیایه‌وه هچ گرفتێك نیه جگه له رێككاره‌كانی گۆڕینه‌وه‌ی چه‌ك به پاره كه له‌م هه‌فته‌یه كۆتای دێت:
هه‌روه‌ها له باره‌ی بڕی پاره‌كه گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی رایگه‌یاندووه: كۆی گشتی پاره‌كه 49 ملیار و 146 ملیۆن دیناره كه بۆ هه‌ریه‌كه له‌پارێزگای هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك 16ملیار و 382 ملیۆن دیناره كه له به‌رامبه‌ر 354 هەزار تۆن گەنم لە جووتیارانی هەرێمی كوردستان وەرگیرا”.