خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان سیاسەتی جیاوازلە پێشوو  لە گەڵ حکومەت دەگرێتە بەر

 

لە دووای بەرێوەچوونی یەکەمین کۆبوونەوەی خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان ڕاگەیەندراوێک بڵاو کرایەوە ، لەم ڕاگەیەندراوەدا هاتووە بزووتنەوەکەیان  بە هەموو توانا پشتیوانی پلانەکانی کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات .

 

سەبارەت بە پێوەندی هەمەلایەنی گۆڕان بە لایەنەکانی سیاسی کوردستان باس لەوە کراوە پێویستە پێوەندییەکان بە هێز بکرێن کە دەبێتە خاڵی بەهێزکردنی ڕوحی برایەتی و هاوکاریکردن بۆ پێشڤەچوونی ڕەوەندی چاکسازی  کە پلانی سەرەکی کابینەی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستانە .

 

سەبارەت بە بەرپرسیارەتی هەڵگرتن لە حکومەتدا ، لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە بە هەموو تاوانوە پشتگیری نوێنەرانی بزووتنەوەکە دەکرێت لە کابینەی حکومەتی و دەسەڵاتی ناوخۆییدا ، بۆئەوەی ڕەوشی گوزەرانی رۆژانەی خەڵک بەرەوە ئاقارێکی ئەرێنیتر بچێت وکەرتی ئابووری ببوژێتەوە  .

Back to top button