وەزارەتی پێشمەرگە ڕاگەیەندراوێک بڵاو دەکاتەوە

 

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناردنی نوێنەری وەزارەتەکەی بۆ بەشداریکردن لە ژووی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بە ئەرێنی دەزانێت و وڵامی پەیامەکەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراقی داوەتەوە

 

دەقی (راگه‌یندراوێك له‌ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه‌)

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌رێگه‌ی میدیاكانه‌وه‌ زانرا كه‌، به‌رێز ( د. عادل عه‌بدولمه‌هدی ) سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی عیراقی فیدراڵ، فه‌رمانێكی دیوانی له‌باره‌ی میكانیزم و ئه‌ركی تازه‌ی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی هێزه‌ هاوبه‌شه‌‌كان ده‌ركردووه‌،تێدا ئاماژه‌ به‌ نوێنه‌رایه‌تی به‌شداری  هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ناو ئه‌و فه‌رمانده‌ییه‌ كراوه‌. لێره‌وه‌ به‌رای گشتیی و سه‌رجه‌م دەزگاكانی راگه‌یاندنی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ راده‌گه‌ینین، له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌ 23ی مانگی 6  له‌لایه‌ن وه‌فدی هه‌رێمه‌وه‌ داوای نوێنه‌رایه‌تی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌و فه‌رمانده‌یه‌ كرا‌، ئێمه‌ وه‌ك وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ تا ئێستا ئه‌و فه‌رمانه‌مان به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی پێنه‌گه‌یشتووه، هه‌ر كاتێك له‌رێگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ بگات، ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌كرێت و له‌ ئه‌نجومه‌نی به‌رگری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر میكانیزم و ده‌سه‌ڵاته‌كان و شێوازی كاری ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌و نوێنه‌رایه‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌كرێت، دوای په‌سندكردنی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه‌، ره‌زامه‌ندی به‌رێزان سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی پێویسته‌، تا نوێنه‌ری فه‌رمی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی بۆ دیاری بكرێت.

 

له‌گه‌ڵ رێزدا

نوسینگه‌ی راگه‌یاندن

ئه‌مینداری گشتی

Back to top button