سوودەکانی ئاو خواردنەوە لە بەیانیاندا

خواردنەوەی دوو بۆ سێ پەرداخ ئاو لە بەیانیاندا بە گەدەی بەتاڵ و نیو کاتژمێر پێش ژەمی بەیانی سوودی زۆری بۆ جەستە هەیە و دەبێتەهۆی کردنەدەرەوەی ژەهر لە جەستە و ئاسانکردنی کرداری هەرس.

ماڵپەڕی healthline لە هەواڵێکدا ئاماژە بە سوودەکانی خواردنەوەی ئاو دەکات لە بەیانیاندا بە گەدەی بەتاڵ، ئەوانیش:

– کردنەدەرەوەی ژەهر لە جەستە و شێدارکردنی جەستە

– پاککردنەوەی ناودەم لە بۆنی ناخۆش و بەکتریا و پاراستنی ددان لە زەردبوون.

– ڕاگرتنی پلەی گەرمی لەش

– ئاسانکردنی کرداری هەرس و پاککردنەوەی میزەڕۆ

– ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن لە لەشدا

– ئاوسانی سک و غازات ناهێڵێت

– مەترسی توشبوون بە نەخۆشییەکانی گورچیلە کەم دەکاتەوە

Back to top button