یەكێتی كۆبوونەوە بە بەڕێوەبەری قوتابخانەكان دەكات

خواكوڕك
لەدوای ئەوەی مامۆستاییان لە سنوری پارێزگایی سلێمانی بڕیاریاندا درێژە بە بایكۆت بدەن, بزووتنەوەی گۆڕان پالپشتی بەردەوامی بایكۆت كردنەكەی راگەیاند لە ئێستادا یەكێتی هەولەكانی چڕكردوونەتەوە بۆ شكاندنی بایكۆتی مامۆستایان.
سەرچاوەیەك لە نێو كۆبوونەوەكە بە (خواكوڕك)ی راگەیاند:” كەدوێنێ‌ بەرپرسی مەڵبەندی سڵیمانی یەكێتی لەگەڵ چەند بەڕێوەبەرێك كۆبووەتەوە ,هاوكات مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێـتی بە تەلەفۆن بەشدار كۆبوونەوەكەی كردووە لە مامۆستایان پاڕاوەتەوە كە بایكۆت بشكێنن, بەڵام هەولەكانی سەركەوتوو نەبووە.

خواكوڕك زانیویەتیشی كە (مەلا بەختیار) بە مامۆستایانی گوتووە كە بایكۆتەكە سیاسیە پێویستە مامۆستایان نەبن بە بەشێك لە هەڵوێستی سیاسی, بەڵام بە هۆی كوێ‌ پێنەدانی بەشێك لە مامۆستایانە بڕیاری شكاندنی بایكۆت نەدرا.

Back to top button