كاتى دابه‌شكردنى مووچەی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان ئاشكرا ده‌كرێت
له‌راگه‌یاندراوێكدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی-ھەولێر بڵاوی كرده‌وه كه له‌م هەفتەیە مووچەی كەمئەندامانی دەرچوو لە لێژنە پزیشكییەكان دابەش دەكرێت
بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەیتی هەولێر ئاشكرای دەكات مووچەی ئەو 13 هەزار خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته دابەش دەكرێت، كە پێشتر مووچەیان ڕاگیرابوو.
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 17/9/2019، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی هەولێر ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه، تێیدا یووسف چاوشین، بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی هەولێر ڕاى گه‌یاندووه: “لەم هەفتەیەدا مووچەی خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ته‌كانى دەرچوو لە لێژنە پزیشكییەكان خەرج دەكرێت”.
باسى له‌وه‌ش كردووه، تەواوی پرۆسەكانی پشكنینی پزیشكیی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان وردبینیكردنەوەیان لەلایەن وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی كۆتایی پێ هات، خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كانى دەرچوو لە لێژنە پزیشكییەكان لەم هەفتەیه‌دا مووچەی خۆیان وەردەگرن.