خەونی دیت ئەنگوستیلە ئەڵماسەکەی قووت داوە کە هەڵسا لە خەو شتێکی سەیر ڕووی دا

ئەوە چیرۆکی ڕاستەقینەی کچێکە‌ بەناوی جینا ئیڤانـز لەگەڵ دەستگیرانەکەی بۆبی هویڵ لە نێو شەمەندەفەرێك دا خەویان لێ کەوت و لە خەودا کۆمەڵە کەسێکی خراپەکار چوونە نێو شەمەندەفەرەکە و بۆ ئەوی کچەکە ئەنگوستیلەکەی بـپارێزێت قووتی دا و پاشان ئاوی خواردەوە بۆ دڵنیابوون لەوەی لە دەمی نەماوە.

ئیڤانز گوتی کە هەڵسام لە خەو تووشی شۆك بوون کە بینیم ئەنگوستیلەکەم نەماوە بۆیە دەستگیرانەکەی بانگ کرد و بەسەرهاتەکەی بۆ باس کرد و ڕاستەوخۆ ڕوویان کردە نەخۆشخانە و پاش پشکنین پزیشکەکان بڕیاریان دا ئەنگوستیلەکە دەربهێنـن و دووبارە دەستگیرانەکەی پێی بەخشیوە و پەیمانی دا جارەکی دیکە ئەنگوستیلەکەی قووت نەدات.

سەرچاوە : سکای نیوز

 

Back to top button