رۆژنامه‌یه‌كی نزیك له‌ یه‌كێتی سه‌رچاوه‌یه‌كی ساخته‌ به‌كار ده‌هێنێت

خواكوڕك

رۆژنامه‌یه‌كی نزیك له‌ یه‌كێتی ئه‌مرۆ له‌هه‌واڵێكیدا به‌مانشێتێكی گه‌وره‌ نووسیویه‌تی (رۆژنامەیەكی بەلجیكی باس لەسامانی ئەندامانی بنەماڵەی بارزانی دەكات)، دوای به‌دواداچوونی خواكوڕك، سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ ساخته‌ ده‌رده‌چێت.

له‌ رۆژنامه‌كه‌ هاتووه‌، “ئاژانسی سەدیم لەرۆژنامەی “Brussels-Bruxelles” بەلجیكی بڵاویكردووەتەوە، كە “ئەندامانی خێزانی بنەماڵەی بارزانی خاوەنی 600 ملیار دۆلارن”.

خواكوڕك بۆ ده‌سكه‌وتنی زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌وه‌، به‌دواداچوون كردووە، له‌ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت ئه‌و ناوه‌ Brussels-Bruxelles” رۆژنامه‌ نیه‌ به‌ڵكو ته‌نها ناوی وڵاتی به‌لجیكایه‌ به‌شێوه‌ لاتینی و ئینگلیزیه‌كه‌ی.

له‌باره‌ی ئاژانسی سه‌دیم، وه‌ك له‌سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵی مالپه‌ڕه‌كه‌ ئاماژه‌ی پێدراوه‌، له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگی مالپه‌ڕی فه‌رمی ئاژانسه‌كه‌ بەپێی بەدوا داچوونەكە كە بۆمان كردووە دەركەوتووە، هیچ هه‌واڵێك له‌مباره‌یه‌وه‌ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌.

ماوه‌یه‌كه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ مالپه‌ڕه‌ سێبه‌ره‌كانی یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ، له‌رێگه‌ی سه‌رچاوه‌ی نادیار و ساخته‌، كۆمه‌ڵێك ژماره‌ی گه‌وره‌ فڕێده‌ده‌نه‌ نێو ڕای گشتی كوردستانی، بۆ مه‌رامی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی حیزبه‌كانیان.

Back to top button