لەسەر ئەوەی بودجەی بۆ هەرێم ناردووە لێپێچینەوەی لەگەڵ دەكرێت

میدیاكانی سلێمانی و سەر بە بەرهەم ساڵح لەرێگای میدیاكانەوە، هەواڵی ئەوە بڵاو دەكەنەوە گوایە لێپێچینەوە لە جێگری سەرۆكوەزیرانی بۆ كاروباری دارایی (فواد حوسێن) دەكرێت، بەهۆی ئەوەی بودجە و مووچەی بۆ خەڵكی كوردستان ناردووە”.

سەرچاوەیەكی لە بەغدا بەخواكوڕكی راگەیاندووە، كە ئەو هەوڵەی كە لە میدیاكانی سەر بەبەرهەم سالح بڵاو دەكرێتەوە، هەوڵدانە بۆ لێدان لە فواد حوسێن لەكاتێكدا بەخەڵكی كوردستانیش دەلێن هۆكاری لێپێچینەوەی فواد حوسێن لەسەر بودجە و مووچەی خەڵكی كوردستانە، لە بەغدا ئەو هەوڵە زۆر لاوازە و یەك دوو پەرلەمانتاری گۆڕان و فراكسیۆنی یەكێتی و كۆمەڵ لەگەڵ كوتەلی عەبادی و چەند كەسێكی تر داوا دەكەن، كە ئەوانەش لە  بەغدا بۆ هەموو كەس ئاشكرایە كە دژە كوردستان و هەرێمی كوردستانن،

سەرچاوەكە دەلێت فواد حوسێن بڕ بڕەی پشتی رێكەوتن و پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدان، دەست بردن بۆ فواد حوسێن پەیوەندی بە تێكدانی رێكەوتنەكە هەیە كە سەرانی خیانەتكاری 16ی ئۆكتۆبەر و كۆمەڵی ئیسلامی و یەك دوو پەرلەمانتاری گۆڕان و دژە كوردەكانی بەغدا هەوڵی بۆ دەدەن، بەڵام هیچ تەئسیرێكی نیە، بەغدا لە ئێستادا بەهیچ شێوەیەك نایەوێت لەگەڵ هەرێمی كوردستان پەیوەندیەكانی تێك بدات.

سەرچاوەكە دەشلێت هەوڵی تێكدانی پەیوەندی هەولێر و بەغدا لەسەر چەندین ئاست كاری لەسەر دەكرێت، دەرێت باوەر بكەن تیمی تەرجەمە میدیاكانی پارتی دامەزراون، لە بەغدا كە هەوڵێك لەسەر نەتەوە و دەوڵەت لەلایان میدیاكانی پارتی بڵاو دەكرێتەوە، ئەم تیمە كە كوردن و سەر بە یەكێتین دەیكەنە عەرەبی و خەڵكی عەرەب پێ ئیستفزاز دەكەن بەس بۆ ئەوەی پەیوەندی هەولێر و بەغدا تێكبچێت.

هەوڵەكانی تێكدانی پەیوەندی بەغدا و هەولێر جگە لە فراكسیۆنەكانی كۆمەڵ و یەكێـتی و یەك دوو پەرلەمانتاری گۆڕان و ئاڵا و سروە و شاسوار و چەند كەسێكی تر راستەوخۆ ” لاهور جەنگی و بەرهەم ساڵح و بافل تاڵەبانی و ئاراس جەنگەی لە بەغدا لەهەولێ تێكدانی ئەو پەیوەندیە دان و بەهەموو شێوەیەك هەوڵی رێگری لە بوودجە و مووچە دەدەن بۆ ئەوەی دۆحێكی قەیراناوی تر دروست ببت تا بازرگانی سیاسی لەناوەخۆی هەرێمی كوردستان پێ بكەن.

 

Back to top button