بەرهەم ساڵح بۆچی دێت بۆ هەولێر

بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە بەرهەم ساڵح بەسەرۆكایەتی شاندێك وابریارە سەردانی هەولێر بكات.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكان سەردانی بەرهەم ساڵح سەردانێكی ئاسایی دەبێت و لەگەڵ سەرۆك بارزانی كۆدەبێتەوە، وابریاریشە لەگەڵ سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی و دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە”.

هەروەها سەردانەكەی بەرهەم ساڵح لەچوارچێوەی ئەو رێنمایانە بووە كە هەرێم دەوێت لەگەڵ بەغدا كەشێكی ئارام بۆ پەیوەندیەكانی دروست بكات، وە ئەگەر بەرهەم ساڵح بتوانێت رۆڵێك بگرێت بۆ زیاتر پەرە پێدانی پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا.

Back to top button