ژنە پەرلەمانتارێكی بزووتنەوەی گۆڕان كە لە پەرلەمان بووم هەموو مانگێك 30 كراسم دەكڕی

پەرلەمانتارێكی پێشووی گۆڕان, لە پەرلەمانی كوردستان لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایدەگەیەنێت ئەو كاتەی كە پەرلەمانتار بووە, مانگ هەبووە سی كراسی كڕیووە.
ئێڤار ئیبراهیم پەرلەمانتاری پێشووی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی بزووتنەوەی گۆران لە دیدارێكی میدیاییدا رایدەگەیەنێـت:” لەو چەند ساڵەی پەرلەمانتار بووە هیچ رۆژێك جلی دووبارەی لەبەر نەكردووە, بە جۆرێك تەنانەت مانگ هەبووە كە 30 كراسی كڕیووە”.
ئەو پەرلەمانتارەی پێشووی گۆڕان راشدەگەیەنێت:” حەزی بە پۆشینی جلی كوردیە بۆیە لە %90ی دەوامی پەرلەمانی بە جلی كوردیەوە كردووە, ئەمەش وایكر دكە بایەخ بە كڕینی جلی كوردی بدات, بۆیە چوار ساڵی پەرلەمانتاری هیچ رۆژێك جلی دووبارەی نەپۆشیووە”.
ئەو وتانەی ئێڤار ئیبراهیم لە نێو تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان كاردانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا, بە جۆرێك بۆیان نوسیووە ئەوانەی خۆیان بە نوێنەری هەژار دەزانن ئەمڕۆ رووی راستیان دەركەوت كە تەنانەت ئەگەر بگەنە دەسەڵات ئامادەنین جلی دووبارەش لەبەر بكەن.
Back to top button