وەزارەتی تەندروستی: هەردكتۆرێك داوای مۆلەت لە حكومەت بكات نابێـت لە كەرتی تایبەتیش كاربكات
لە ماوەی رابردوو بەشێك لەو پزیشگانەی لە كەرتی گشتی دامەزرابوون, دوای دامەزراندن داوای مۆلەتیان لە حكومەت دەكرد, بۆئەوەی پتوانن پرۆژەی دیكەی پزیشكی تایبەت یان لە كەرتی تایبەت كار بكەن, بەڵام حكومەتی هەرێم هەموو جۆرە مۆلەتێكی لەو شێوەیەی هەڵوەشاندەوە بە مەرجێك مۆلەت رەزامەندی لەسەر دەدرێت كە لە كەرتی تایبەتیش كارنەكەیت
سەندیكای پزیشكانی كوردستان،لەو بارەیەوە رایگەیاندووە: بۆ لەمەودوا هەر پزیشكێك مۆڵەتی نەخۆشی لە حكومەت وەربگرێت، دەبێت بەهەمانشێوە لە كەرتی تایبەتیشدا كارنەكات.
سەندیكای پزیشكانی كوردستان فەرمانێكی بڵاوكردەوە، تیایدا هاتووە “ئەنجومەنی باڵای سەندیكای تەندروستی، بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی، بڕیاریداوە هەر پزیشكێك مۆڵەتی نەخۆشی لە حكومەت وەربگرێت، پێویستە بەهەمانشێوە لە نۆرینگە و كەرتی تایبەتیش كارنەكات، جگە لە مۆڵەتی دایكایەتی”.
نوسراوەكەی سەندیكای پزیشكانی كوردستان دوێنێ دەركراوە و دوپاتكراوەتەوە، كە ئەو فەرمانە لەڕۆژی دەرچونیەوە كاری پێدەكرێت.