وەزیری تەندروستی: لێكۆلینەوەی لە رووداوی پێدانی دەرزی ماوەبەسەرچوو دەكات

دوای ئەوەی لە میدیاكان بڵاوكرایەوە كە لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژهەڵاتی هەولێر, جۆرێك دەرزی ماوە بەسەرچوو, بە نەخۆشێك دراوە, بۆ ئەم مەبەستە وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم بەدواداچوون بۆ هەولەكە دەكات و لێژنەیەك پێكدەهێنیت
كاربەدەستانی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژهەڵاتی هەولێر رایانگەیاندووە:” بۆ زانینی راستی هەوڵەكە وەزیری تەندروستی هەرێم, لێكۆلینەوەی لە نەخۆشخانەی رۆژهەڵاتی هەولێر دەست پێكردووە, لە ئێستادا رێوشوێنی سەرەتای گیراونەتە بەر لەبەرامبەر ئەو كەسانەی كەمتەر خەم بوونە لە پێدانی دەرزی بەو هاوڵاتیە.
هەروەها رایانگەیاندووە:” دوای لێكۆلینەوەی ورد بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی رۆژهەڵات ئەنجامی كۆتایی لێكۆڵینەوەكان بۆ رای گشتی رووندەكەینەوە”.
Back to top button