محەمەد حەلبوسی: سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات

 

محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات و چەند دیدارێكی سیاسی ئەنجامدەدات, بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ بگاتە هەولێر و لەلایەن دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستانەوە پێشوازیی لێبكرێت”.
لەو بارەیەوە دەستەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە, سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەم سەردانەیدا جگە لە هەولێر، سەردانی پارێزگای دهۆكیش دەكات و لە چەند چالاكییەكدا بەشدار دەبێت.
دوای ئەوەی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق رایگەیاند ئەمڕۆ بەرهەم ساڵح سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی پەیوەندیەكانی نێوان هەولێر و بەغدا, راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای كردوە لە هەمانكاتدا حەلبوسی سەردانی هەولێر دەكات و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە.

Back to top button