له‌ حه‌سه‌كه‌ ئاڵای كوردستان و نوسینگه‌ی حزبێكی كوردی سوتێنرا

خواكوڕك

به‌یانی ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ 6/12/2016 له‌ تیربه‌سپی سه‌ر به‌ شاری حه‌سه‌كه‌ نوسینگه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی كوردی (ئه‌نه‌كه‌سه‌) له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه‌ ده‌سوتێنرێن.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئه‌نه‌كه‌سه‌ به‌ خواكوڕكی راگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مرۆ نوسینگه‌ی سه‌ره‌كیان له‌ تیربه‌سپی له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه‌ ده‌سوتێنرێت و پاشان دوو ئاڵای گه‌وره‌ی كوردستان كه‌له‌ هۆڵه‌كه‌ دانراون، ده‌سوتێنرێن.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ئاسایشی په‌یه‌ده‌ بێ ئاگایی خۆی له‌ بكه‌رانی ئه‌م كرده‌وه‌یه‌ راگه‌یاندووه‌، و به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌نه‌كه‌سه‌ ده‌ڵێن ئه‌م كرده‌وانه‌ پێشتر به‌رامبه‌رمان ئه‌نجامدراوه‌ و ئێمه‌ باش ده‌یانایسنه‌وه‌ ودڵنیاین په‌یه‌ده‌ خۆی ئه‌و كاره‌ی كردووه‌.

Back to top button