سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌رده‌ی له‌سه‌ر په‌یكه‌ری گاندی لادا
دوای ئه‌وه‌ی وه‌ك رێزێك بۆ خه‌بات و قوربانی دانه‌كانی سه‌ركرده‌ی هیندستان مه‌هتاما گاندی له پێناو ئازادی و مافه‌كانی مرۆڤ په‌یكه‌رێك بۆ گاندی له نێو پاركی سامی عه‌بدولره‌حمان داندرا کە هەرساڵێک لە وڵاتێک دادەندرێت. سه‌رۆكی هرێم و وه‌زیری ده‌ره‌وی هیندستان به‌شداری مه‌راسیمی په‌رده لادانیانكرد.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هیندستان ڤێرماڤالی مۆرالی و ژماره‌یك به‌رپرس باڵای حكومه‌تی هه‌رێم به‌شدار بوون په‌رده‌یان له‌سه‌ر په‌یكه‌ری گاندی لادا.
په‌یكه‌ری گاندی هه‌ر ساڵه و له وڵاتێك داده‌نرێت، بۆ ئه‌مساڵیش شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان بۆ دانانی په‌یكه‌ره‌كه هه‌ڵبژێردراوه.له‌سه‌ر په‌یكه‌ره‌كه‌ش یه‌كێك له وته‌كانی گاندی نووسراوه، كه ده‌ڵێت: “ژیانی من په‌یامی منه”.