سه‌رۆك كۆماری عێراق و شاندێكی باڵای عێراق گه‌یشتنه هه‌ولێر
به مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌ولێر و گفتوگۆكردن له باره‌ی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا شاندێكی باڵای حكومه‌تی عیراق به‌سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك كۆماری عێراق گه‌یشتنه هه‌ولێر و لەلایەن سەرۆکی هەرێم پێشوازیان لێ‌کرا.
سه‌رچاویه‌ك له حكومه‌تی هه‌رێم به ده‌زگای میدیایی خواکوڕک ـی راگه‌یاند كه بڕیاره شانده‌كه كه پێكهاتوون له به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار و فوئاد حسێن جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و هاوكات وه‌زیری دارایی عێراق و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه پێكهاتوون، بڕیاره له گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێم تاوتوێی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر وبه‌غدا بكه‌ن.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه وەزیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان به میدیاكانی گووت: “سه‌رۆك كۆمار لەگەڵ سەرۆكی ھەرێم و سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و سەرۆكایەتی پەرلەمان كۆدەبێتەوە و سەردانی سەرۆك بارزانی دەكات”.