سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هیندستان: كار بۆئه‌وه‌ ده‌كه‌ین زه‌مینه‌ی له‌بارتر بۆ وه‌به‌رهێنه‌ری بیانی بره‌خسێنین

 

دوای ئه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌وله‌ت بۆ كارووباری ده‌ره‌وه‌ی هیندستان سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبوویه‌وه‌ له‌ دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كربوویه‌وه‌ و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هیندستان رایگه‌یاند: وەبەرهێنەرانمان ئامادەن بێنە کوردستان بۆ وەبەرهێنان.

هه‌ر له‌ دیداره‌كه‌دا مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کار بۆ ئەوە دەکات؛ زەمینەیەکی باشتر و لەبارتر بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی بڕەخسێنێت، کە لە بەرژەوەندی پرۆسەی گەشەپێدانی ئابووری هەرێمی کوردستان بێت.
لای خۆشیه‌وه‌ ڤێرڤالی مۆرالی دەهاران، وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوە. ئاماژەی بە گرنگیی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و هیندستان کرد بەتایبەتی، کە رەوەندێکی گەورەی هیندی لە هەرێمی کوردستان دەژین. ئامادەیی وەبەرهێنەرانی وڵاتەکەیشی دەربڕی بۆ ئەوەی لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان بکەن.

Back to top button