رۆژنامه‌یه‌كی ئیسرائیل: جارێكی دیكه حه‌شدی شه‌عبی بۆردوومانكرایه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو چه‌ند پێگه‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان بۆدروومانكران كه به هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك قوربانی لێكه‌وته‌وه ئه‌مه جگه له‌وه‌ی چه‌ندین كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی حه‌شد له عێراق له ناوبرا، حه‌شدی شه‌عبی ئیسرائیلی به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی هێڕشه‌كه تۆمه‌تباركرد، هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه رایده‌گه‌ینێت جارێكی دیكه حه‌شدی شه‌عبی بۆردوومانكراوه.
رۆژنامه‌یه‌كی ئیسرائیلی رایگه‌یاندووه له درێژه‌ی هێڕشه‌كانی سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی شه‌وی رابردوو له ناوچه سنوریه‌كانی نێوان عێراق و سوریا چه‌ند بنكه‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی بۆردوومانكراون به‌ڵام تا ئێستا زه‌رور زیانه‌كانی هێڕشه‌كه نه‌زاندراوه.
ئه‌و رۆژنامه ئیسرائیلیه راشیگه‌یاندووه كه هێڕشه‌كه له رێگای فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان ئه‌نجامدراوه، زیاتر له پێنج پێگه‌ی حه‌شدیان كردۆته ئامانج كه بنگه‌كانی میلیشاكانی حزبوڵڵای عێراق، نوجەبا، عەسائیب ئەهلولحەق و سەیدول شوهەدان، کە ئامانجیان جێبەجێکردنی پلانی به‌یه‌كه‌وه گه‌یاندنی تاران، بەغدا و دیمەشقە.
لای خۆشیه‌وه عەباس سرووت، ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق، بوونی ئەو گروپ و میلیشیایانە بۆ بێهێزی سوپای عێراق دەگەڕێنێتەوە و دووپاتی ده‌كاته‌وه، سوپای عێراق توانای تەواوی بۆ پارێزگاریکردن لەسەر سنووری نێوان هەردوو وڵات نییە، بۆیەش حەشدی شەعبی له‌و ناوچانه جێگیرکراوە.