سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا باس لە سەردانی سەرۆک کۆماری عێراق دەکات
لە دووای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ دوکتور بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق و فوئاد حسێن وەزیری دارایی لە کاتی گەیشتنیاندا بۆ هەولێر لە لایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پشوازیان لێکرا ، دوواتر نێچیرڤان بارزانی لە تویتێکدا بەم جۆرە باس لە سەردانی بەرهەم ساڵح دەکات .
لە تویتەری تایبەتی خۆی ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەنووسێت ، پێشوازی کردنم لە سەرۆک کۆماری عێراق لە هەولێر جێگای خۆشحاڵیەو ، هیوادارم لە دیدارەکانی ئەم سەردانەدا ، گفتوگۆکانمان بنیادنەرانەبێت لە گەڵ جەنابیان و شاندی یاوەریان .
وا بڕیارە لەم سەردانەیدا بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە گەڵ سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتی پەرلەمان چاوپێکەوتن بکات .