پاسەوانانی تایبەتی وەزیر و پەرلەمانتاران بڕیاری نوێیان بۆ دەرچووە .

 

لە کابینەی تازەی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا وا بڕیارە لەمەودووا یاسای دامەزراندنی هەمیشەیی  پاسەوانانی تایبەتی وەزیران و پەرلەمانتاران نەگرێتەوە .

 

 

لیوا بەختیار بابان، بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێمی کوردستان لەم بارەوە بۆ ڕاگەیاندنەکانی ئاشکرا دەکات ، هەموو پاسەوانانی وەزیران و پەرلەمانتاران بە شێوەی گرێبەست دادەمەزرێن ، بە پێی ئەو یاسایەش پاسەوانانی تایبەت پێوەندییان بە پۆلیسەوە نامێنێت و گرێبەست بۆ یاساکانی پۆلیس نابێت ، هەر بۆیەش تا ئێستا کار بۆ دامەزراندنی هیچ پاسەوانێکی تازە نەکراوە .

 

بەختیار بابان هەر لەم بارەوە دەڵێت هەرچەند ئەم بڕیارە تا ئیستا بە یاسایی نەکراوە بە ڵام هەر بڕیارێک وەزارەتی ناوخۆ دەری بکات ئێمە پێوەی پابەند دەبین .

 

بە پێی زانیاریەکان  پاسەوانی گرێبەست مووچەی مانگانەی ٧٠٠ هەزار دەبێت و تەنیا بۆ چووارساڵ ئەم گرێبەستە واژوو دەکات .

Back to top button