ئەمریکا بە بەڵگەوە دەیسەلمێنێت کام وڵات بە چ مووشەکێک هێرشی کردۆتە سەر سعوودیا
ئەمریکا لەوە دڵنیا بووە هێرشی ڕۆژی شەممە بۆ سەر پاڵاگە نەوتییەکانی سعوودیا بە مووشەکی کرووز لە خاکی ئێرانەوە ئەنجام دراوە .
بەرپرسێکی باڵای ئەمریکی بۆ ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا ئەم هەواڵە پشتڕاست دەکاتەوەو دەڵێت ، ناوەندەکانی چاودێری ئاسمانی ئەمریکا بەڵگەیان لە دەست دایە ، ئێران بە مووشەکی کرووز هێرشی کردۆتە سەر پاڵاوگە نەوتیەکانی کۆمپانیای ئارامکۆی سعوودیا .
ئەم بەرپرسە کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت ، هەرچەند پشڕاستی کردۆتەوە ئەم هێرشە کاری ئێران بووە بەڵام نەیدرکاند بە چەند مووشەک ئامانجەکان پێکراون .
هەمان سەرچاوە باس لەوە دەکایت لە ئیستادا ئەمریکا سەرقاڵی پەڕاوێکی تایبەتە لەم بارەوە کە هەفتەی داهاتوو لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا باسی لە سەر بکات .
لەم بەڵگانەدا نیشان دەدرێت ئێران چۆن و لە کوێوە مووشەکەکانی ئاراستە کردووە .