مافیـاکانی بەریتانیا بە دڕندەترین شێوە کوردێکی باشووری کوردستان دەکوژن
ئەوڕۆ سێ شەممە لە بەیاننامەیەك دا دەزگای ئەلقەمە بۆ کاروباری پەنابەرە عێراقیەکان ڕایگەیاند مافیا کەمینێکیان دانابوو بۆ گەنجێکی هەرێمی کوردستان و بە شێوەیەکی دڕندانە کوشتوویانە لە بەریتانیا .
هەمەوەند عەلی حسێن ناوی ئەو گەنجەیە کە کوژراوە و تەمەن 35 ساڵە و خەڵکی ناوچەی سیدەکانە و بە گوێرەی گوتەی کەس و کاری هەمەوەند پاش کوژرانی و شێواندنی تەرمەکەی لە شوێنێکیان فڕێداوە ، ئێستا لە هەوڵ دان بۆ گواستنەوەی تەرمەکەی بۆ هەرێمی کوردستان .
سەرچاوە : شەفەق نیوز