شنگالیەکان نیگەرانن لە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پاریزگاکان

شنگالیەکان داوای هەموار کردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پاریزگاکان دەکەوەو باوەڕیان وایە ئاوارەکان پێویستە لە شوێنی نیشەجێبوونی خۆیان دەنگ بدەن ، هاوکات بە پلانێکی دەزانن لە دژی مافی دەنگدانی خۆیان
هەربەم بۆنەوە پێکهاتەکانی شنگال و دەشتی نەینەوا سکاڵاتۆمار دەکەن و داوا لە دادگای فیدڕاڵی عێراق دەکەن بەدەم داواکەیانەوە بچێت و مافیان بۆ بگێڕێتەوە .
بە پێی زانیاریەکان ٨٥٪ شنگالیەکان ئاوارەن و لە کەمپەکاندا ژیان بەرێ دەکەن و ناتوانن بەهۆکاری ئەمنی بگەڕێنەوە ناوچەکان ، بەم پێیەش ئەوان کاتێک نەتوانن لە شوێنی ئێستایانەوە دەنگ بدەن واتە مافیان فەوتاوە .