دوو بەڕێوەبەری گەرمیان بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیر کران

 

 

بەپێی مادەی ٣٤١  و ٣٠٧  لە یاسای سزادانی عێراقی هەریەک لە  بەڕێوەبەری وەبەرهێنان و بەرێوەبەری گومرکی گەرمیان دەستگیر کران .

 

سەرچاوەیەکی تایبەت بە خواکوڕک لە گەرمیانەوە باس لەوە دەکات حوسێن ئەحمەد، بەڕێوەبەری گومرکی گەرمیان و عومەر محەمەد، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی گەرمیان بە تاوانی  بەرتیل وەرگرتن و دەربازکردنی جەرگی مریشکی ماوە بەسەر چوو دەستگیر کراون و دادگای گەرمیان خەریکی لێکۆڵینەوەی پەڕاوی ئەم بووارەیە .

 

هەر لەم بارەوە وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان عەلی جەماڵ قەدووری لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات هەواڵەکە  ڕاستەو هەردووک بە ڕێوەبەرەکە بە دوو تۆمەتی جیاواز ، لە دادگای نزاهەی گەرمیان کار لە سەر دۆسیەکانیان دەکرێت .

 

زانیاریەکان باس لەوە دەکەن بەڕێوەبەری گومرگ ٢١ تەن جگەری مریشکی بەستووی بە بێ پشکنین لە سنووری نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە دەربازکردووە لە ڕێکەوتی ٥/٣/٢٠١٩

بەرێوەبەری بەرهەمهێنانیش بە بەرتیل وەرگرن و بەرتیل دان تاوانبارە

Back to top button