سەرەتای مانگی ١٠ حەوت رۆژ پشوو دەبێت لە هەرێمی کوردستان

 

لە دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان  سەرەتای مانگی ١٠بڕیار دراوە ٧ رۆژ بکرێتە پشووی فەرمی.

 

لەم بارەوە  خەیری پوزانی بەرێوەبەری کاروباری ئێزدیەکان لە  وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی دووشەم بۆ ڕاگەیاندنەکانی ئاشکرا کردووە ، یەکەمین هەفتەی مانگی ١٠ فەرمانبەرانی ئێزدی لە هەموو دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم ٧ رۆژ پشووی فەرمیان دەبێت .

 

ئەم بڕیارەش بە بۆنەی ( جەژنی جامایە  ) ی ئێزدیەکان ڕاگەیەندراوە و یەک هەفتەی تەواو دەخایەنێت .

 

لەم جەژنەدا پەرستگەی لالش هەموو ساڵ پێرەوانی خۆی لە خۆ دەگرێت و زیارەتکاران ئاهەنگی تایبەتی خۆیان بۆ بەڵێن تازە کردنەوە دەگێڕن .

 

Back to top button