چەند سودێکی تەندروستی ترش
بەهۆی دەوڵەمەندی بە چەندین ماددەی کانزایی گرنگ و ڤیتامین، خواردنی ترش سودێکی زۆر بۆ تەندروستی هەیە، ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە و دژە هەوکردنە.
ماڵپەڕی “keepfitkingdom” چەند سوودێکی تەندروستی خواردنی ترشی خستووەتەڕوو بەمجۆرە:
– چەندین ماددەی کانزایی گرنگی تێدایە و دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C و چارەسەری چەند کێشەیەکی تەندروستی دەکات، وەک نەخۆشییەکانی دڵ.
– ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.
– بەهۆی ئەوەی دژە ئۆکسیدە، پێست لە چرچبوون دەپارێزێت.
– دژە هەوکردنە و ئازاری جومگەکان ناهێڵێت.
– دژە بەکتریایە و یارمەتی جوانبوونی پێست دەدات.
– پەستانی خوێن دادەبەزێنێت و ڕێژەی کۆلیسترۆڵ لە خوێندا ڕێکدەخات.