سکاڵا لەسەر دوو گۆرانیبێژ تۆماركرا
لە دادگای بەرایی سلێمانی سکاڵا لەسەر هەردوو هونەرمەند خالید رەشید و هەڵوێست محەمەد تۆمارکرا.
سەرلەبەیانی دوێنێ سێ شەممە 17/09/2019 پارێزەری راوێژكار رێبوار ئەمین محەمەد، وەک بریکاری شاعیر “ئامانج تاریق ساڵەیی” لەدادگای بەرایی سلێمانی، سکاڵای لەسەر هەردوو هونەرمەند “خالید رەشید و هەڵوێست محەمەد” تۆمارکرد.
بەتۆمەتی زیانگەیاندن بەمافی دانەر سکاڵایان لە سەر ئەو دوو هونەرمەندە تۆمارکردووە، سكاڵاكە سکاڵاکە لەسەر گۆرانیی (خۆشمدەوێی ئەزانی) هونەرمەند خالید رەشید و گۆرانیی (هەتا پایز)ی هەڵوێست محەمەد بووە، کە ئەو دوو گۆرانیبێژە بەبێ پرس و مۆڵەت وەرگرتن تێکستی شاعیر (ئامانج تاریق ساڵەیی)یان کردووە بەگۆرانیی، ھەروەھا بڕی 200 ملیۆن لە خالید رەشید و 150 ملیۆن دینار لە ھەڵوێست وەردەگیرێت.