مه‌سرور بارزانی و به‌رهه‌م ساڵح كۆبوونه‌وه

كۆبوونەوەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و بەرھەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق بۆ تاوتوێكردنی كێشە ھەڵپەسێردراوەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا دەستیپێكرد.
بەرھەم ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق و فواد حوسێن وه‌زیری دارایی عێراق و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، گەیشتنە ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان و لەگەڵ مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و جێگری سەرۆكی حكوومەت و ژمارەیەك لە وەزیرانی ھەرێمی كوردستان، بۆ تاوتوێكردنی كێشە ھەڵپەسێردراوەكانی نێوان ھەولێر و بەغدا لە كۆبوونەوەدان.
دوێنێ سێشەممە 17/9/2019، بەرھەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق بە یاوەری فوئاد حوسێن وەزیری دارایی عێراق گەیشتنە ھەولێر و له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و به‌رپرسانی دیكه‌ی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌بوون.
ئەمە لە کاتێکدایە کە چاوەڕوان دەکرێت هەر ئەمڕۆ، محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بگاتە هەولێر.