ڕاپۆرتێکی نەتەوەیی ژمارەی کۆچبەران لە جیهان ئاشکرا دەکات

لە ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتوەکان هاتووە کە ژمارەی کۆچبەران لە جیهان بۆ ساڵی 2019 گەیشتە 272 ملیۆن کەس واتە 51 ملیۆن کۆچبەر زیادی کردووە بەراورد بە ئاماری ساڵی 2010 ، ئۆروپا زۆرینەی ئەو کۆچبەرانەی وەرگرتووە کە ژمارەیان 82 ملیۆن بووە و ئەمریکای باکوور 59 ملیۆن جگە لە 49 ملیۆن کەس لە ئەفریقیا و ڕۆژئاوای ئاسیا بەمەش کۆچبەران ڕێژەی 5 , 3 % پێك دەهێنن لە ڕێژەی دانیشتوانی وڵاتان.

هەروەها نەتەوە یەکگرتوەکان ڕوونی کردەوە نیوەی کۆچبەران کە ژمارەیان 272 ملیۆنە لە جیهان تەنها لە 10 وڵات گیرساینەوە و ئەمریکا بەتەنیا پشکی شێری بەرکەوتووە بە 51 ملیۆن واتە 19 % ی کۆی گشتی پاشان ئەڵمانیا و ڕوسیا بە 12 ملیۆن و بەریتانیا 10 ملیۆن و فەڕەنسا و کەنەدا و ئوسترالیا هەریەکەیان 8 ملیۆنی بەرکەوتووە جگە لە ئیتالیا کە 6 ملیۆن کۆچبەری وەرگرتووە.

هەر لەم ڕاپۆرتە هاتووە ئەو وڵاتانەی کە زیاترین کەسی لێ کۆچبەر بووە ئەمانەن ، هیند لە سەرووی لیستەکەیە 18 ملیۆن کەس و مەکسیك 12 ملیۆن و چین 11 ملیۆن و ڕوسیا 10 ملیۆن و سوریا 8 ملیۆن.

سەرچاوە : شەفەق نیوز

 

Back to top button