كەشناسی بەرزترین پلەی گەرمای 48 كاتژمێری راگەیاند
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر و سلێمانی 36 و دھۆك 34 پلە و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 37 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی پێنج شەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت دەبێت.