رێكەوتنی هەولێر و بەغدا مەرجی پێدانەوەی پاشكەوتی مووچەی فەرمانبەرانە
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە لە چەند رۆژی داهاتوو شاندێك سەردانی بەغدا دەكات، ئەم شاندە بۆ كەمكردنەوەی ناكۆكی نێوان هەولێر و بەغدا دەچێت، لەبارەی بودجە و پێشمەرگە و قەرزەكانی دانووستاندن دەكرێت، ئەگەریش هەیە لەسەر بودجەی ساڵی 2020 و تێپەراندنی لە پەرلەمانی عێراق بەڵام بەگوێرەی زانیاریەكان شاندەكە تەنها بۆ دانووستاندن لەسەر بودجەی 2020 ناچن بەڵكو بۆ رێککەوتن دەچن بۆ بهغدا و دۆسیەی دانوستاندنی شاندی هەردوولا مەرجی قورس و زۆریان تێدایە”.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە، چوونی شاندی كوردستان بۆ بەغدا لە ئام و ساتی تێپەراندنی بودجەی 2020 دایە، كە پەرلەمانی عێراق ئامادە كاری بۆ دەكات، بەڵام ئەگەر بەبێ گەرانەوە بۆ هەولێر پرۆژە یاسایی بودجە بچێتە پەرلەمان هەموو دانووستاندنەكان بە بن بەست دەگەن،
هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكوڕك كەوتووە، هەولێر هەموو زانیاریەكانی داوەتە بەغدا و بەگوێرەی زانیاریەكان زانیاریەكان دراون بە بەغدا لەبارەی فرۆشتنی نەوت و کۆمپانیاکان و گرێبەستەکان و بودجەی پێشمەرگە و مووچەی فەرمانبەران، وردەکاریی تەواو دراوە، لەبارەی فرۆشتنی نەوتی ئاڤانا و بای حەسەنی كەركووكیش زانیاری دراوە بە بەغدا كە دوای بڕینی بودجەی كوردستان هەرێمی كوردستان دەری هێنا و لە رێگای بەندەری جەیهان دەیفرۆشت.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكان دوو لێژنەی سەرەكی لەنێوان هەولێر و بەغدا دا هەیە، كە لەدانووستاندنی ورد دان، تایبەتن بە مادەی 140 و ناوچە دابراوەكان، لێژنەی ئابوور و نەوت، لەبارەی مادەی 140 نەتەوە یەكگرتووەكان و شاندی سەربازی ئەمریكاش بەشدارن هانی رێكەوتن دەدەن،
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكورك كەوتووە، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبەرامبەر پێدانی نەوت بە بەغدا داوای 48 ملیار دۆلاری بودجەی 5 ساڵ و نزیکەی 7 ترلیۆن دیناری بودجەی 14 ساڵی پێشمەرگە و 5 ساڵ پارهی حەقدەستی کۆمپانیا نەوتییەکان و زیاتر لە 10 ملیار دۆلاری ئەو قەرزانەی بەغدا کردوویەتی و پشکی کوردستانی تێدابووە و نەیداوە، له حكومهتی عێراق دهكات”.
چونكە بەغدا تاوەكو ئێستا 69 ملیار دۆلاری قەرز كردووە هیچی لەم قەرزە كە بەپێی یاسا پشكی سەدا 17ی هەرێمی تێدا بووە، نەیداوە، لەهەمان كاتیش تا ئەم چركەساتە بەغدا ئامادە نیە ئەو 24 ملیار دۆلارەی كە هەرێم لەماوەی قەیرانی دارایی و بڕینی مووچە و بودجە قەرزی كردووە بداتەوە، بۆیە هەرێمی كوردستان مەرجەكانی بەم شێوەیە
48 ملیار دۆلاری بودجەی 5 ساڵ
7 ترلیۆن دیناری مووچەی 14 ساڵی پێشمەرگە
5 ساڵ پارهی حەقدەستی کۆمپانیا نەوتییەکان
10 ملیار دۆلاری ئەو قەرزانەی بەغدا کردوویەتی و پشکی کوردستانی تێدا بووە
قەرەبووکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکان و ئەنفال و هەڵەبجە و شەهیدانی کورد
سەرژمێری له ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان
دانەوەی ئەو قەرزانەی بەهۆی بڕینی بودجە و قەیرانی دارایی هاتنە سەر هەرێمی کوردستان
هەر بەگوێرەی زانیاریەكان بەغدا پێش ئەوەی شاندەكە سەردانی بەغدا بكات، حكومەتی بەغدا وەڵامی شاندەكەی داوەتەوە و داوایی كردووە كە بژاردەی قەرزەكانی سەر هەرێمی كوردستان لە گفتوگۆ دەربهێنرێت، نیازی بەغداش ئەوەیە، لەکۆتاییدا بڕێکی زۆر کەم لەو قەرزانە بداتەوە و بەرامبەر وەرگرتنی 250 هەزار بەرمیل نەوتەکەش تەنیا مووچە بنێرێ، لەگەڵ بڕێکی کەم پارەی بودجەی پڕۆژەکان.
نیازی بەغدا لە دانووستاندنەكاندا كەمترین هەنگاوە وەك ئەوەی كە ئێستا دەیەوێت مەرجی پێدانەوەی پاشەكەوتی مووچە بداتەوە، بەڵام داوا دەكات هەرێم باسی پێدانی بەشە قەرزی خۆی نەكات كە بەغدا لەماوەی رابردوو قەرزی كردووە، كە دواجار دەبێت هەرێم هاوبەش بێت لە پێدانەوەی قەرزەكە، لەهەمانكاتیش بەغدا جگە لەوەی داوای نەوت دەكات، كە نیازی وایە پارەی نەوتەكە بكاتەوە بەشێك لە پێدانی قەرزەكانی سەر هەرێم لەهەمانكاتیش دا بەغدا داوایی داهاتی ناوەخۆی دەكات، لە هەمانكاتیش دا هەرێمی كوردستانیش كۆمەڵێك مەرجی هەیە،
هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی خواكوڕك رێكەوتنەكە بەم خێرایە نایەتە بوون و رێگای رێكەوتنەكە پڕە لە مەرجی جۆڕاو جۆڕ، بەشێوەیەك هەرێمی كوردستان داوا دەكات بهغدا 80 ملیار دۆلاری ههرێمی کوردستان كە قەرزارە بداتەوە بە هەرێم لەبەرامبەر پێدانی نەوت و جێبەجێ كردنی تەواوی دەسەڵاتی دەستووری لە هەرێم.