محەمەد حەلبووسی سەردانی ھەولێر دهكات
دوای سەردانی سەرۆككۆماری عێراق بۆ ھەولێر، بڕیارە سبەی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش سەردانی ھەولێر بكات و لەگەڵ سەرۆك بارزانی كۆببێتەوە.
د. ڤیان سەبری، سەرۆكی فڕاكسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، رۆژی پێنج شەممە ١٩-٩-٢٠١٩ محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سەردانی ھەولێر دەكات و لەگەڵ بەرپرسانی ھەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە, ههر لە سەردانەكەیدا بۆ ھەولێر حەلبووسی لەگەڵ سەرۆك بارزانی و ھەریەك لە سەرۆكی ھەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی و سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان مەسروور بارزانی كۆببێتەوە.
سەبری ئاماژە بەوەش دەكات، محەمەد حەلبووسی لە سەردانەكەیدا لەگەڵ بەرێز مسروور بارزانی سەردانی پارێزگای دھۆك دەكەن و بەشداری لە ئاھەنگی زانكۆی ئەمەریكی دەكەن.