ده‌زگایی میدیایی خواكوڕك هۆكاری به‌ژداریكردنی سێ پارێزگاری هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ وڵاتی چین بڵاوده‌كاته‌وه
بڕیاره سبه‌ی پارێزگاری هه‌ر سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان به یاوه‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌ردانی چین بكه‌ن.
بەپێی ئەو بەرنامەیەی بۆ گەشتەكەی عادل عەبدولمەهدی بڵاو كراوەتەوە و تێیدا هاتووە، لە ڕۆژانی 19ـی ئەیلوول تا 23 ئەیلوول عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی چین دەكات.
لە لیستی شاندەكەدا هاتووە، لیستی یاوەرانی سەرۆك وەزیرانی عێراق سێ پارێزگاری هەرێمی كوردستانی تێدایە كە پێكهاتوون لە فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر و هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و فەرهاد ئەترووشی پارێزگاری دهۆك ده‌بن،
ئەو گەشتەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق بەمەبەستی پتەوكردنی پێوەندییەكانی نێوان وڵاتی عێراق و چینە و چەندان گرێبەستی گرنگیش ئەنجام دەدرێت.