بەرهەم سالح: بافێل تالەبانی هەلەیە كە داوای بودجەی پارێزگای سلێمانی لە بەغدا كردووە
دوای ئەوەی ئەمڕۆ سەرۆك كۆماری عێراق بەرهەم ساڵح سەردانی پەرلەمانی كوردستانی كرد و لەگەڵ دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و لێژنە هەمیشەییەكانی پەرلەمان كۆبوویەوە, رایگەیاند پێویستە كورد یەك دەنگبێت لە بەغدا و بەیەك دەنگی دەتوانێت مافەكانی مسۆگەر بكات.
بەرهەم ساڵح لە پەرلەمانی كوردستان راشیگەیاندووە:” پێویستە حكومەت و پەرلەمانی كوردستان هەماهەنگ بن, بۆ سەرخستنی پرۆسەی یەكریزی لە بەغدا تا بتوانین باشتر مافەكانمان بەیەكدەنگی بەدەست بهێنین, هەروەها داوای لە پەرلەمان و لیژنە هەمیشەییەكان كرد لەگەڵ لیژنە هەمیشەییەكانی ئەنجومەنی نوێنەران و فراكسیۆنە كوردستانییەكان هەماهەنگی بكەن بۆ چەسپاندنی زیاتری مافەكانی گەلی كورد لە بەغدا، چونكە گرنگترین خاڵی سەركەوتنی كورد یەكڕەنگی و یەكدەنگییە لە هەرێم و بەغدا”.

سەرۆك كۆماری عێراق لە بارەی برینی بەشە بودجەی هەرێم رایگەیاندووە:” وەزیری دارایی عێراق ئومێدی نیشاندا كە ئەگەر بودجەی هەرێم لە 2020 زیاتر نەبێت كەمتر نابێت بە دڵنیاییەوە بودجەی هەرێمی كوردستان نابڕدرێـت”
وتەكانی بەرهەم ساڵح لە كاتێكدایە كە بافێل تالەبانی لە بەغدایەو داوای كردووە كە بەشە بودجەی پارێ.گای سلێمانی بە جیا بنێردرێت, ئەمەش لادانە لەو یەكڕیزیەی كە سەرۆك كۆمار داوای دەكات و بە پێچەوانەی ئەوەی بەرهەم ساڵح دەیڵێت هەلەیەكە كە بافێل تالەبانی دەستی داوەتی لە كاتێكدا بە پێی زانیاریەكان بەرهەم سالح لە هەموو دیدارەكانی داواكەی رەتكراوەتەوە.د