بڕیارێك لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە

لەگەڵ زیاد بوونی جموجۆلە سیاسیەكانی نێوان هەولێر وبەغدا بە تایبەت لە بارەی كێشە هەڵواسراوەكان و پرسی بوددجەی 2020ی عێراق و پشكی هەرێم, سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا لێژنەیەك بۆ گفتوكۆ پێكبهێندرێـت و خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیەی دانوستانەكان دیاری كرا.
لەو بارەیەوە  سەرچاوەیەكی ئاگادار لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، كە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە تەكلیفكردنی خالید سەعید سەلام شوانی، وەزیری هەرێم، بۆ بەڕێوەبردنی دۆسیەی دانوستان لە نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقی فیدراڵ لە ژێر رۆشنایی رێنمایی ئەنجوومەنی وەزیران بە هەماهەنگی سەرۆكی دیوان و سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران.
هەروەها سەرچاوەكە گوتیشی:” لە رۆژی دەرچووی فەرمانی پێدەكرێت كە هەریەكە لە خالید شوانی ژێر رۆشنایی رێنمایی ئەنجوومەنی  وەزیری هەرێم و بە هەماهەنگی سەرۆكی دیوان، ئومێد سەباح و سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران ئامانج رەحیم ئەركەكانی رادەپەڕێنێت
Back to top button