عادل عەبدولمەهدی: حەشدی شەعبی لە سنورەكانی سعودیە جێگیركراوە, سەرۆك وەزیران رایدەگەیەنێت پێویستە لە زووترین كات لەو سنورانە بكشێنەوە
دوای رووداوەكانی چەند رۆژی رابردووی هێرشكردنە سەر دوو پێگەی نەوتی كۆمپانیای ئارامكۆی سعودیە, دواتر لە میدیا جیهانیەكانی راگەیێندرا كە هێڕشەكە لە خاكی عێراقەوە بە چەكی ئێرانی ئەنجامدراوە, كێشەكان ئالۆزتر بوون بە هۆیەوە فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق، فەرمان بە هێزەكانی حەشدی شەعبی دەكات، لە ناوچە سنوورییەكانی نزیك سعودیە بكشێنەوە.
میدا عێراقیەكان بڵاویانكردەوە كە سەرچاوەیەك لە وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاندووە:” بە فەرمانی عاجل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق دەست بەجێ دەبێت سەرجەم هێزەكانی سەر بە حەشدی شەعبی لە سنورەكانی نزیك سعودیە بكشێنەوە لە بەرامبەردا پاسەوانی سنور و سوپا دەچێتە ئەو ناوچانە”.
هەروەها میداكان ئاماژەیان بە ناوی ئەو گرووپانە كردووە كە لە سنورەكانی نزیك سعودیە جێگیركراون و سەر بە میلیشاكانی حەشدی شەعبین لەوانە كەتائیبی حزبوڵڵا، بزوتنەوەی نوجەبا، لیواكانی تەفوف، سەیدولشوهەدا، ئیمام عەلی و موختار سەقەفی بۆیە داواكراوە بە زووترین كات ئەو سنورانە جێ بهێلن.
ئەو فەرمانە پاش ئەوەیە گومانی ئەوە درووست بووە دامەزراوە نەوتییەكانی كۆمپانیای ئارامكۆی سعوودی لە خاكی عێراق یان لە خاكی ئێران لە نزیكە سنوورەكانی عێراقەوە بۆردوومان كربێت.