فەرهاد پیرباڵ ئازاد كرا


دوای ئەوەی فەرهاد پیرباڵ هێڕشی كردە سەر كتێبخانەی مالی وەفای لە هەولێر و  ئاگری تێبەردا كە بە هۆیەوە هەزاران كتێبی ئەوكتێبخانەیە سوتان,  بە بڕیاری دادگا دەستگیر كرا.
بە پێێ‌ زانیاریەكانی دەزگای میدیای خواكوڕك دوای مانەوەی نزیك بە دوومانگ لە ژێر چاودێری پۆلیس فەرهاد پیربال نوسەر ومامۆستای زانكۆ بە بڕیاری دادگا بە شێوەی كەفالە ئازاد كرا.
فەرهاد پیرباڵ لە گرتەیەكی ڤیدیۆیی دەردەكەوێت كە ئاگری لە كتێبخانەی ماڵی وەفای بەردەدات , بە هۆی سكالای خاوەنی كتێبخانەكە فەرهاد لە لایەن پۆلیس خرایە ژێر چاودێری و لە ئێستاشدا بە بڕیاری دادوەر بە كەفالەت ئازادكراوە.
Back to top button