مەسروربارزانی: چەندین بژاردەمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ خستووەتەڕوو
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دوای كۆتای هاتنی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له بالیۆزی ئه‌مریكا له عێراق ماتیۆ تۆله‌ر كرد
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له یداره‌كه‌دا بۆ بالیۆزی ئه‌مریكای روونکردەوە کە لە سەر چەند ئاستێک گقتوگۆ لە گەڵ حکومەتی عێراق بەردەوامە و چەندین بژاردەشمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان خستووەتەڕوو بە شێوەیەك کە دەستوور بنەمای سەرەکی چارەسەرکردنی کێشەکان بێت.
لای خۆشیه‌وه باڵیۆزی ئەمەریکا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پششتیوانی لە یەک نزیکبوونەوە و گفتوگۆکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراقی فیدرال دەکات. گوتیشی: “هەست دەکەین پێشکەوتن لە پرۆسەی گفتوگۆکاندا هەیە”.