شاخه‌وان عه‌بدولا هۆشداریه‌كی به‌په‌له بڵاو ده‌كاته‌وه
دوای ئه‌وه‌ی فراكسیۆنه‌كوردستانیه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگیان به یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان دا له‌سه‌ر ئاستی كوردستان وه‌ك هه‌له‌یه‌كی فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان لێكدرایه‌وه بۆیه چونكه یاساكه مافی هه‌زاران ده‌نگده‌ری كوردی له ناوچه‌كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ده‌فه‌وتاند، ئه‌مه له كاتێكدا حزبه كوردستانیه‌كانی كه‌ركووك لیستێكیان راگه‌یاند بۆ ئه‌وه‌ی كورد به‌یه‌ك لیستی به‌شدار بێت، په‌رله‌مانتارێكی پێشوی په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت راگه‌یاندنی لیسته‌كه دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌له‌ی په‌رله‌مانتاران و له ده‌ستدانی زیاتر له 50 هه‌زار ده‌نگی كوردی لێده‌كه‌وێته‌وه.
شاخه‌وان عه‌بدولا په‌رله‌مانتاری پێشووی په‌رله‌مانی عێراق له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسیویه‌تی: لەکاتێکدا هەموان باسمان لە هەڵەی پەرلەمانتارەکانی کورد دەکرد کاتێک دەنگیان بە پرۆژە یاسای ئەنجومەنی پارێزگاکان داوە لەبەر ئەوەی مەترسی لەسەر دەنگی کورد دروست دەکات لە ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان.
هه‌روه‌ها ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پێشوو ده‌شلێت: ئەم فەرمانی دیوانی یە دەرئەنجامی کۆبونەوەی حزبە کوردستانییەکانی کەرکوکە کاتێک کۆبونەوەیان کرد‌و یەکسەر دانیان نا بەیاساکەو بڕیاری یەک لیستی و تەنانەت ناوی لیستەکەشیان دانا وەک ئەوەی کێشەی کورد تەنها ٩ی هەموار کراو بێت کە تایبەتە بەهەڵبژاردن بەیاسای سانتلیگۆی ١،٩ کە ئەم بابەتە بە یەک لیستی رەنگە چارەسەر بکرێت ، بەڵام گرفتی گەورەی کورد مادەی ١٢ ی هەموار کراوە کە بەپێی یاساکە ٥٠ هەزار هاوڵاتی کورد لە کەرکوک دوردەخرێنەوە و مافی هاوڵاتی بونی ئەو شارەیان نامێنێت.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا نوسیویه‌تیشی:كێشه‌مان له‌گه‌ڵ مادەی ١٦ کە هەزران هاوڵاتی ئێمە بەو مادەیە بێ بەش دەبن لەدەنگ دان ، دەبو حزب و لایەنە سیاسی یەکانی کەرکوک لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەیان تەنها ئەوەندەیان راگەیاندایا کە ئەوان بەبێ هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکان رێگە بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە کەرکوک نادەن ، ئەم فەرمانی دیوانی یە پێچەوانەی دەستورەو جێ بەجێ کردنی ناوەرۆکی مادە ١٢ ی هەموار کراوە نابێت رێگەی پێ بدرێت ئەو لیژنەیە دەست بەکار بێت پەرلەمانتارانی کەرکوک ئیتر بەسە ئێوە کوردستانیان دەنگیان پێتان داوە ئەو بێدەنگییەتان بشکێنن ، لەکۆتاییدا هەرحزبێک رێگە بەهەڵبژاردن بدات لەکەرکوک بەپێی ئەم یاسایە ئەوە تاوانێکی ئەنجانداوە لە وەی ١٦ ئۆکتۆبەر گەورەترە .