هێزێكی زۆری ده‌مامكدار له سلێمانی بڵاوه‌ی پێكراوه كه‌س نازانێت ئەو هێزە کێیە
له سلێمانی هێزێكی ده‌مامكدار بڵاوه‌ی پێكراوه، زۆرێك له شه‌قامه‌كانیان داخستوون و رێگا ناده‌ن كاسبكار و عاره‌بانچیه‌كان له‌سه‌ر شۆسته‌كان بوه‌ستن، تا ئێستا هاولاتیان نازانن هۆكاری بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه و هێزه چیه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی شاره‌كه‌ش هیچ روونكردنه‌وه‌ی له‌و باریه‌وه نه‌داوه.
به پێی زانیاریه‌كانی دەزگای میدیای خواکوڕک له سه‌ره‌تا هه‌فته‌ی رابردوو تا ئێستا هێزێكی زۆری ده‌مامكدار له شه‌قام و كوچه‌و كۆڵانه‌كانی سلێمانی بڵاوه‌یان پێكراوه‌و ته‌نانه‌ت به‌شێك له شه‌قامه‌كانیان داخستووه‌و رێگا ناده‌ن له‌سه‌ر شۆسته‌كان عاره‌بانچیه‌كان و ده‌ست گێڕه‌كان كه‌ل و په‌له‌كانیان بفرۆشن.
هه‌روه‌ها له به‌دوا داچونێكدا هاوڵاتیان به ده‌زگای میدیایی خواكوڕك ـیان راگه‌یاند دوو رۆژه خه‌لكی دووچاری دڵه راوكێه‌كی زۆر بووه، به سه‌دان ده‌مامكدار به بێ هۆكار له شه‌قامه‌كاندا ده‌سوڕێنه‌وه‌و ته‌نانه‌ت رێگا ناده‌ن خه‌لكی كار و كاسبی خۆیان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیش له سلێمانی كه نه‌یویست ئاماژه به ناوه‌كه‌ی بكه‌ین به ده‌زگای میدیای خواكوڕكی گوت: تا ئێستا هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كیش له باره‌ی ئه‌و هێزه‌به به ئێمه نه‌دراوه چین و كێن، هه‌ندێك پێان وایه كه به‌هۆی جیاوازی باڵه‌كانی یه‌كێتی و نزیك بوونه‌وه‌ی كۆنگره‌ی یه‌كێتی چاڵاكیان ده‌ست پێكردووه، ئه‌وه‌ی به ئێمه گه‌یشتووه به بێ ناوهێنان پێمان گوتراوه هاوكاری ئه‌و هێزه به‌كه‌ن.