سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسەی خۆی ئاراستەی مەزهەری خالقی دەکات
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نامەیەکی تایبەتدا ، پرسەو هاوخەمی خۆی بۆ لە دەست دانی هاوژینی هونەرمەند مەزهەری خالقی ڕادەگەێنێت
دەقی پرسەنامەکە
بەڕێز مامۆستا مەزهەری خالقی
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (رێسان)ی هاوژینتم بیست، پرسە و سەرەخۆشیتان لێدەکەم و ئومێدەوارم خوای مەزن بە بەهەشتی شاد بکات و دڵنەواییش بە ئێوە ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2019/9/18