سعوودیا : ئێران بە مووشەکی یاعەلی هێرشی کردۆتە سەرمان
هێرشەکان بۆ سەر پاڵاوگەنەوتیەکانی ئارامکۆی سعوودی بە پشتیوانی ئێران ، بە ١٨ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و ٧ مووشەکی کرووز ئەنجام دراوە کە ناوی مووشەکەکانیان یاعەلی بووە .
تورکی مالکی ویەبێژی هاوپەیمانی سعوودی ڕایدەگەێنێت بەڵگەکان دەیسەلمێنن هێرشەکانی رۆژی شەممە بۆ سەرپاڵاوگە نەوتیەکانی ئارامکۆ لە خاکی یەمەنەوە ڕووی نەداوەوە لە لای باشوورەوە مووشەکەکان ئاراستە کراون .
وتەبێژی هاوپەیمای سعوودی بە پێشاندانی چەند پارچەی تێک شکاو لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان گووتی ئەوانە و مووشەکەکانیش دروست کراوی ئێرانن .
تورکی مالکی لە کاتی پێشاندانی بەڵگەکان گووتی ڕێکەوتی دروست کردنی مووشەکە ئێرانیەکان ساڵی ٢٠١٩ ی لە سەرە ، گوتیشی ناوی مووشەکەکان بە ( یاعەلی ) ناو نراوەو نوێترین ئەو مووشەکانەن کە ئێران دروستی کردوون .
لە کۆتاییدا دەڵێت ٧ مووشەکی کرووز لە ئێرانەوە ئاراستە کراوون کە سێ دانەیان لە نیوەی ڕێ بەربوونەتە خوارەوە و تێک شکاون .