چی بكەی بە ھێز دەبیت

خواكوڕك ‎

گەر دەتەوێت خاوەن کەسایەتیەكی بەھێز و سەرکەوتوو بیت و لە خانەی کەسە دۆڕاوەکان نەمێنیتەوە ئەم پێنج خاڵە بخوێنەوە ھەوڵبدە بە كاری بھێنە و بۆ ژیانت ببنە ئەزموون :

ئامۆژگاری یەكەم

‎ئەگەر لەوانەیت کە پێت وایە شانس و خۆشبەختی پەیوەندی بە ڕوودانی شتێکەوە هەیە بۆ نموونە دەڵێیت ئەو کاتە دڵم خۆش دەبێت کە : ‎لە کۆلێژ دەرچووم یان کە شووم کرد یاخود کە خانوێکمان کڕی…. هتد ئەمە یەکەمین نیشانەی ئەوەیە کە تۆ لەخانەی کەسە دۆراوەکان نزیکیت، خوتت وابەستەی رابردووت كردوە ، کەسە سەرکەوتووەکان خۆشبەختی خۆیان بەشتی ترەوە نابەستنەوە، خۆشبەختی هونەرە و فێرەبە چۆن چێژ لەچرکەکانی ئیستات دەبینیت و بۆ داهاتوو پلان دابڕێژە بەڵام خەمی بۆ مەخۆ. ‎

ئامۆژگاری دووەم

‎“دڵم تووندە و نامەوێت کەس ببینم ، بێزارم ” ئەم دەستەواژەیەش کەسی سەرکەوتوو و خۆشبەخت بەکاری ناهێنێت، کاتێک دڵت گیرا و خەمبار بوویت خێرا تەلەفونێک بۆ هاوڕێ قسەخوشەكانت بکە وبڕۆ دەرەوە و دڵی خۆت بکەوە و خەمەکانت بدە بەدەم باوە و ڕێگایەك بۆ دەربرینی ھەستەكانت بدۆزەوە ئەگەر بە نوسینیش بێت .

‎ئامۆژگاری سیەم

‎ئەو کەسانەی هەموو شتێک بۆ قەدەر و ژیان و دەسەڵات و نەتەوە و وڵات دەگەڕێننەوە و هەموو کات خۆیان پێ گوناح و غەدر لێکراوە، کەسانی دۆڕاون چونکە مرۆڤی سەرکەوتوو دەزانێت کە هەمووان بەشی خۆیان کێشە و خەم و گرفتییان هەیە لەبری پرتە و بۆڵە بیر لەچارەسەر دەکاتەوە.

ئامۆژگاری چوارەم

کتێبێک هەیە بەناوی ” نهێنی” و باس لە یاسای ڕاکێشان دەکات، یاساکە دەلێت ” تۆ ئەو شتانە ڕادەکێشیت کە بیریان لێ دەکەیتەوە” واتا ئەگەر بیرکردنەوەکانت هەمووی سلبی بوون ئەوا بە ناخێری گیانت خۆت چارەی خۆت ڕەش دەکەیت بۆیە بیر لە شتی باش بکەوە تکایە ڕۆڵ مەگێرە لە دێزاینكردنی قەدەرێكی رەش بۆ خوت .

ئامۆژگاری پێنجەم

‎مرۆڤی بە ھێز و سەرکەتوو زۆر بەئاسانی باس لە کەموکورتی و گرفتەکانی دەکات چونکە هەموو کات باوەڕی بە دۆزینەوەی ڕێگە چارە هەیە بۆ کێشەکانی، بەڵام کەسە دۆراوەکان گرفەتەکانییان دەشارنەوە و ئەگەر باسیشیان کرد ئەوا بەشێوەیەک باسی دەکەن کە خەتای ئەوان نەبێت.

‎خوێنەری ئەم بابەتە دەبێ بزانێت کە هیچ کات بۆ دەست پێکردنەوەو فێربوونی شتی نوێ و پلان بۆ داھاتووت درەنگ نییە، بۆیە ئەگەر هەندێک یان هەموو ئەم سیفەتانەت تێدایە، لە ئێستاوە ھەنگاو بھاوێژە و خۆت بگۆڕە و لەخانەی کەسە بێزار و خەمبار و دۆراوەکان وەرە دەرەوە، چونکە مرۆڤە باشەکان شایستەی ئەوەن خۆشبەخت وسەرکەتووبن.

سەرچاوە

Human Behavior Magazine

Back to top button