بە قەرزی درێژخایەن یەکەی نیشتەجێبوون بۆ هاووڵاتیان دروست دەکرێت

 

محەممەد شوکری سەرۆکی نوێی دەستەی وەبەرهێنان لە کاتی بەشداری لە کردنەوەی یەکەم پیشانگای خانووبەرە و وەبەرهێنانی بیناسازی کە بە بەشداری ١٥٠ کۆمپانیا و ١٥ ولاتی جیاواز لە هەولێر کرایەوە ، هەواڵێکی دلخۆشکەری بۆ هاووڵاتیانی کوردستان ڕاگەیاند .

 

شوکری بە ڕاگەیاندنەکانی گووت ،  وێڕای هەوڵدان بۆ هەموارکردنەوەی یاسای وەبەرهێنان ، هاوکات دەست دەکەیین بە دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بە قەرزی درێژخایەن بۆ هاووڵاتیانمان .

 

سەبارەت بە کردنەوەی پیشانگاکەش گووتی هیوادارم کۆمپانیا ناوخۆییەکانیش وەک سەرەتایەکی ئەرێنی لەم پیشانگایە بڕوانن بۆ ئەوەی لە داهاتوودا بۆ بوژانەوەی ئابووری ناوخۆیی سوود لەم دەرفەتە نوێیانە وەربگرن .

Back to top button