هاوردەکردنی هەنگوێن قەدەغە دەکرێت

 

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان بە بڕیارێکی تایبەت بۆ بەرژەوەندی هەنگداران و  بەرهەمهێنەرانی هەنگوینی ناوخۆیی هاوردەکردنی هەنگوینی قەدەغە کرد .

 

لەم بارەوە رزگار حەسەن ، جێگری بەرێوەبەری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بۆ ڕاگەیاندنەکانی ئاشکرا دەکات بەرهەمی ناوخۆیی هەنگوین ، ئەمساڵ زیاتر لە ٢٠٠ تۆنی تێپەڕ کردووەو پێویست بە هاوردەکردنی لە دەرەوە نییە .

 

زانیاریەکان باس لەوە دەکەن ئەمساڵ هەنگداران زیاتر لە ١٥٠ هەزار پوورە هەنگیان پەروەردە کردووە .

 

ڕزگار حەسەن باس لەسلێمانی دەکات و دەڵێت تەنیا لە سلێمانی هەنگداران زیاتر لە ٨٠ تۆن هەنگوینیان بەرهەم هێناوە .

 

سەبارەت بە کوالیتی هەنگوینی کوردستان دەڵێت کوالیتی هەنگوینی کوردستان لە ئاستێکی بەرزی جیهانیدایەو دەتوانین لە ساڵانی داهاتوودا هەناردەی وڵاتانی بکەیین .

Back to top button